ئێران ئاوی سەر هەرێمی كوردستانی بەرداوە
لە لێداوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا وڵاتی ئێران ئاوی سەر ھەرێمی کوردستانی گرتەوە، بە ھەوڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو کێشە چارەسەر کراوە و جارێکی دیکە ئاویان بەرداوەتەوە ، ئەمەش وا دەکات کە چیتر زیان بەر خەڵک و جووتیارانی نزیک ئاوی زێی بچووک نەکەوێت
لەمبارەوە ئەکرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت دوای ئەوەی وڵاتی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا ئاوی زێی بچووکی لەسەر ھەرێمی کوردستان گرتەوە و بووە ھۆی ئەوەی زیانی زۆر بە جووتیاران و خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەوێت، دوو رۆژە جارێکی دیکە دەستیان بە بەردانەوەی ئاو کردۆتەوە.
هاوکات رێزژەی زیاد کردنی ئاو باس دەکات و گوتی ، ئاوی زێی بچووک ١٥ تا ٣٠ مەتر بەردراوەتەوە، ئەمەش رێژەیەکی کەم نییە، چونکە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە زیان بەر جووتیار و خەڵکی ئەو ناوچانە نەکەوێت.
لە کۆتاییشدا باس لەو هەوڵانە دەکات کە لەلایەن خۆیانە کونسولخانەی ئێرانیان لێ ئاگادار کردۆتەوە و ئەوانیش بەڵیناین پێداون کێشەکە چارەسەر بکەن