تەندروستی جیهانی : تووشبوون بە کۆرۆنا رووی لە زیادبوونە

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا ، تەندروستی جیهانی ئاشکرای دەکات ، تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا روو لە زیاد بووونە بە جۆڕێک کە ئاستی پێوانەیی تۆمار دەکات .

لەمبارەوە تەندروستی جیهانی لە پێگەی ئەلیكترۆنی خۆی  بڵاوی دەکاتەوە ، لە ماوەی 24 کاتژمێری  ڕابردوو 307هەزار و 930 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا تۆماركراوە .

هاوکات ئاشکراشی کردووە  لە هندستان و ئەمریكا و بەرازیل زۆرترین تووشبووی تێدا تۆمار کراوە .

وەک لو ڕاگەیاندراوەکەی تەندروستی جیهانیدا هاتووە لە دوو مانگی داهاتوودا حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا بەرزدەبنەوە

بە پێی دوایین ئاماری تەندروستی جیهانی لە ئێستادا، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا لە 30 ملیۆن كەس نزیك دەبێتەوە، زیاتر لە 928 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی چاكبووانیش 21ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.

Back to top button