بە پێی پلانەستراتیژییەکانی حکومەت سەرجەم ڕێگەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنە دووساید

 

مەریوان مەلا حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان بەشیکی گرینگی لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێم ئاشکرا کرد .

گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن گوتی : “لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نوێ، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی چوار ساڵی داهاتووی بۆ بەجووتسایدكردنی سەرجەم رێگەكانی نێوان شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیران كرد، ئەم هەنگاوەش زۆر بە جیددی نراوە و وەزیری ئاوەدانكردنەوەش رۆژانە سەردانی پرۆژەكان دەكات

مەریوان مەلا حەسەن هاوکات ئاماژە بەوە دەکات سەرەڕای مەترسییەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە پرۆژە ستراتیژییەكان نەوەستان، لەوانە رێگەی هەولێر ـ گۆپاڵە لەنێوان هەولێر ـ دهۆك، رێگەی نێوان سلێمانی ـ كەلار، ئێستاش 87%ی پرۆژەی فری كەلار تەواوبووە، زیاتریش تیشك خراوەتە سەر رێگەی نێوان شارەكان، لەوانە رێگەی كەلار ـ سلێمانی كە دەگوترێت زۆرترین رووداوی هاتووچۆی تێدا روودەدات

Back to top button