سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان وردەكارییەكانی سەرمایەگوزاری بەرهەمهێنان  لە کابینەی نۆیەمدا ئاشکرا دەکات

 

لە ڕێگەی 58 پڕۆژەوە، بە بەهای زیاتر لە ملیارێک و 309 ملیۆن دۆلار، سەرمایەگوزاری کراوە

د. محەممەد شوکری ، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە لێداونێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن  ئاشکرای دەکات “لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا دەستەی وەبەرھێنان مۆڵەتی بە 58  پرۆژەی وەبەرھێنان داوە، ئاستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیش زۆر باشە، پڕۆژەمان هەیە ساڵێکە مۆڵەتی وەرگرتووە، ڕێژەی جێبەجێکردنی گەیشتووەتە 65٪

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان هاکاتیش روونی دەکاتەوە : “سەرەڕای قەیرانەکان پێمان وایە  کاری باش کراوە و هاوکات لەگەڵ بوونی پەتای کۆرۆنا و قەیرانی دارایی و ئەم بارودۆخە ھەستیارە کە ڕووی لە جیھان و ناوچەکە و ئێمەش کردووە، بەڵام رێڕەوی ئابووری و وەبەرھێنان ڕانەوەستاوە و هەر وا بەردەوامیش دەبین .

لە بارەی سەرمایەگوزاری لە سێکتەرەکاندا دەڵیت ،  “سەرمایەگوزاری لە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵ پشکی شێریان بەرکەوتووە، ئەمەش لە کار و بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، بۆ نموونە ئێمە لە دەستەی وەبەرھێنان توانیومانە بە بڕی 400 ملیۆن دۆلار مۆڵەت بە 13 پرۆژەی پشەسازیی بدەین، ھەروەھا پرۆژەکانی کشتوکاڵ و نیشتەجێبوون و فێرکردن و گەشتیاری و بازرگانی و تەندروستیش گرنگییان پێ دراوە و بە پێی رێنامییەکانیش بە هەموو تواناوە بەردەوام دەبین .

Back to top button