بە ناوی هاوکاری تەندروستی ٥٠ بوتلی ئۆکسجینیان بە نەخۆشخانەیەک بەخشی کەچی دەرکەوت لەبری ئۆکسجین گازی کلۆری تێدابووە

دوای ئەوەی سەندیکای پزیشکان و دەرمانسازانی عێراق لە پارێزگای موسەننا ٥٠ بوتلیان بەخشیە نەخۆشخانەی گشتی مووسەنا دواتر دەرکەوت لە بری ئۆکسجین گازی کلۆری تێدایە، فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه‌ش رایدەگەیێنێت کە رێكاره یاساییه‌كان گیراونه‌ته به‌ر و ئه‌و دۆسییه ره‌وانه‌ی دادگا كراوه.
باسیل سه‌بر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی موسه‌ننا لەو بارەیەوە رایگه‌یاندووە کە هەریەکە لە سه‌ندیكای پزیشكان و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان لقی موسەننا 50 بوتڵی پڕ له گازی كلۆریان به‌خشییه ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه، گوایه ئۆكسجینیان تێدایه، به‌ڵام دواتر كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به هاوكاری كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجین توانییان ئاشكرا بكه‌ن، كه ئه‌و گازه‌ی له‌ناو بوتڵه‌كاندایه كلۆره نه‌ك ئۆكسجین.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی موسه‌ننا گوتوشیوتی، “به‌گوێره‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه، دۆسییه‌كه ره‌وانه‌ی دادگا كراوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆگایه‌كی ئه‌هلی و ئه‌وانه‌ی تێوه گلاون ده‌ركراوه”
هەروەها ئاشکراشی کردووە کە “دوای ئه‌و رووداوه پارێزگاری موسه‌ننا وه‌رگرتنی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی پزیشكیی بۆ پارێزگاكه‌ی قه‌ده‌غه كردووه”.
پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د مه‌نفی، پارێزگاری موسه‌ننا رایگه‌یاند، به‌ر له روودانی كاره‌سات توانیویانه شكست به به‌كارهێنانی ژماره‌یه‌ك بوتڵی پڕ له گازی كلۆر بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بهێنن، كه به پاساوی هاوكاریی كۆمه‌ك وه‌ك ئۆكسجین بۆ ته‌ندروستیی پارێزگاكه‌یان نێردرابوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و دادگا رێكاری پێویستییان به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه گرتووه‌ته‌به‌ر، كه له‌پشت ئه‌و بابه‌ته‌ن.