وەزارەتی کارو کارووباری کۆمەڵایەتی هەرێم بڕی ١٠٠ هەزار دینار بەسەر ١٤٠ هەزار خێزان دابەش دەکات

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی بۆ هاوکاری کردنی هەژارانی هەرێمی کوردستان راگەیاند ئەمڕۆ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 100 هەزار دینار دەداتە 140 هەزار خێزانی كەمدەرامەت.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە بارەی پڕۆژەکە رایگەیاندووە ، بڕی 114 ملیار دینار بۆ هاوكاری 140 هەزار خێزانی كەمدەرامەت  ئامادەكراوە كە هەر خێزانێك 100 هەزار دیناری پێدرێت و لەداهاتوویەكی نزیكدا دابەش دەكرێت.
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ئاشکراشی کردووە کە ، ئێستا سیستەمەكە ئامادەكراوە و چۆتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندكردن، دەبێت ئەنجومەنی وەزیران رازی ببێت بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو خێزانانە كە شایستەی هاوكارین، پاشان لیژنەكانیان بەمەیدانی سەردانی ئەو خێزانانە بكەن تا بزانن بەڕاستی ئەو خێزانانە پێویستییان بەو هاوكارییە، جارێكی دیكەش لەكاتی باشبوونی باری دارایی هەرێم، داوا دەكەن ئەو هاوكارییە بكرێتە مانگانە.

 

Back to top button