هێزی پێشمەرگە و میلیشیاكانی حشدی شەعبی لە گەرمیان بەرامبەر یەك وەساونەتەوە

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە هێزی پێشمەرگە و میلیشیاكانی حشدی شەعبی لە گەرمیان بەرامبەر یەك وەستاونەتەوە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، میلیشیاكانی حشدی شەعبی داوا دەكەن هێزی پێشمەرگە پاشەكشە بكات، دەلێت رێكەوتنمان هەیە دەبێت پاشەكشە بكەن، بەڵام هێزی پێشمەرگە لە گەرمیان بەرامبەرایان وەستاوە”.

ئەوە بۆ چەندەمین جارە میلیشیاكانی حشدی شەعبی لەژێر ناوی ئەوەی رێكەوتنیان هەیە داوا لە هێزی پێشمەرگە لەگەرمیان دەكەن پاشەكشە بكەن”.

دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر حشدی شەعبی بەردەوام لە سنوری گەرمیان تا كەركووك داوا لە هێزەكانی پێشمەرگە دەكات پاشەكشەی زیاتر بكەن.

Back to top button