وەزیرانی بەرگری ئیسرائیل و بەحرەین كۆبونەوە

 

وەزیری بەرگری بەحرەین ، ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ بێنی گانتزی هاوتا ئیسرائیلییەکەی گفتوگۆی کرد .

بەپێی ئاژانسی هەواڵی بەحرەین ، باسیان لەگرنگی «ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم» لەگەڵ ئیسرائیل بۆ سەقامگیریی هەرێمایەتی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کردووە ، هەروەها باسیان لەچاوەڕوانییە هاوبەشەکانیان کردووە لەشەراکەتی نزیکی نێوان هەردوو وەزارەتی بەرگری کەهاوکار دەبن لەبەهێزکردنی تواناکانی هەردوو ولات و پاراستنی ئاسایشی هەرێم .

لە کۆتایی گفتوگۆکەدا وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە سەردانێکی فەرمی بۆ ئیسرائیل پێشنیاری میوانداری کردنی هاوبەشی بەحرەینی خۆی کرد و ڕازی بوون بە پێکەوە درێژەدان بە دیالۆگ .

Back to top button