دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە بەختیار عەلی دەکات
بۆ بەڕێز/ نووسەرو ر ۆماننووس(بەختیار عەلی)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان (ئەختەر مەلا كەریم)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین…
ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و خوای گەورە ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبووش بەهەشتی بەرین شاد بکات…
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
13/9/2020