بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر هەڵمەتێکی دەست بەسەرداگرتنی ئەو ماتۆرسکیلانەی راگەیاند کە هاووڵاتیان بێزار دەکەن
دوای ئەوەی هاووڵاتیان سکالایان گەیاندە لایەنی پەیوەندی دار کە ژمارەی ماتۆرسکیل کە خەلکی هەراسان دەکەن زیادی کردووەو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەکەنەوە کە ماتۆڕسکیلی تۆمارنەکراوی بێ تابلۆیان هەیە و بوونەتە هۆی بێزاری هاوڵاتیان، ماتۆڕسکیلەکانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراێکدا بڵاویکردەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلی نایاسایی بەردەوامی هەیە و لەئێستادا ناو کوچەو کۆلانەکانیش دەگرێتەوە.
هەروەها لە راگەیێندراوەکە ئاماژەش بەوەکراوە کە هەڵمەتەکەش زیاتر ئە ماتۆڕسکیلانە دەگرێتەوە کە کەسەرەڕای بێ تابلۆیی وبێ مۆڵەتی، دەستکاری گزۆزیان کردوە و دەنگیان بەرز کراوەتەوە، کە ئەوەش بوەتە سەرچاوەی بێزاری بۆ دانیشتوان.