بۆ چارەی 5 نەخۆشی گازۆ بخۆن

گازۆ دەنكەكەی لەشێوەی گورچیلە دەچێت و پێكهاتووە لە: چەوری، نیشاستە، ریشاڵ، شەكر، پرۆتین، ئاسن، كالیسیۆم، فسفۆر، مەگنسیۆم و ئەسیدی ئەناكاردیك و زیاتر لە وڵاتانی هیندستان، پاكستان، ئێران، ئەفریقیا، رۆژئاوای ئەندێز، ئەمریكای ناوەڕاست بەرهەمدێت.

گازۆ سوودێكی زۆری هەیەو مرۆڤ لە شێرپەنجەو لە نەخۆشییەكانی دڵ و مێشك دەپارێزێ‌ و چەندین سوودی دیكەشی هەیە لەوانە:

1. ئارەزوی خواردن دەكاتەوە.

2. دەمارەكان بەهێز دەكات.

3. ماسوولكەكانی لەش بەهێز دەكات.

4. بۆ‌ بەرهەمهێنانی وزەو چاڵاككردنی دەمارەكانی مێشك زۆر بەسوودە.

5. بۆ كەمكردنی چەوری خوێن (كولیسترۆل) یش سوودی زۆری هەیە.

Back to top button