له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌ی له به‌غدا دێت په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی وه‌ڵامی توندی ڕێبوار كه‌ریم ده‌داته‌وه
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، قسه‌كانی ناهه‌قی زۆری تیایه. ئاماژه‌یش به‌وه ده‌دا، كه ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت هه‌مووی ده‌درێته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
رێبوار كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری لیسته‌كه‌ی پێشووی سه‌ر به به‌رهه‌م ساڵح كه تا ئێستا نازانێ به چ ستراتیجێك كار ده‌كات و كه‌وتووه‌ته دژایه‌تی كوردستان، ده‌یه‌وێ ئه‌و پاره‌یه ڕابگرێ كه به‌غدا وه‌ك به‌شێكی كه‌می مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌نێرێ.
حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێویستی به نزیكه‌ی 900 ملیار دینار هه‌یه، تا به‌بێ لێبڕین بتوانێت دابه‌شی بكات.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ئێستا له به‌غداوه دێت 320 ملیار دیناره، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ داهاتی خۆی له فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین بكات.
زیاتر ده‌ڵێ، به‌وه‌ی كه لێدوانی دژی هه‌رێم له لایه‌ن هه‌ر په‌رله‌مانتارێكه‌وه بێت ده‌چێته خزمه‌تی ناحه‌زانی كورد و نا هه‌قی تیایه، چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌ینێرێت هه‌مووی ده‌درێته مووچه، “هیچ ڕاست نیه ده‌گوترێت نادرێته فه‌رمانبه‌ران.