دۆناڵد ترەمپ هۆشدارییەکی توند دەداتە ئێران

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوە لە کوژرانی قاسم سلێمانی، پلان بۆ هەر هێرشێکی کوشتن یان هێرش دژی ئەمریکا ئەنجام بدات، هەزارجار بەهێزتر وەڵامی دەدەینەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پەرەی فەرمی خۆی لە توریتەر بڵاویکردەوە، بەگوێرەی چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی، ئێران وەک تۆڵەسەندنەوە بەرامبەر کوژرانی قاسم سلێمانی، پلان بۆ کوشتن یان هێرشی دوژمنکارانە بەرامبەر ئەمریکا دادەڕێژێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر هێرشێکی لەلایەن ئەو وڵاتەوە بەرامبەر ئەمریکا، بە هەزارجار بەهێزتر وەڵام دەدرێتەوە.

Back to top button