پارێزگاری هەڵەبجە: ئێمە نانی تاڵ دەخۆین، بەڵام داوای مووچە لەبەغدا ناکەین

پارێزگاری هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت ئێمە حکوومەتی خۆمان هەیە و بۆ مووچە بەهیچ شێوەیەک داوا لەبەغدا ناکەین ڕاستەوخۆ مووچەمان پێ بدات.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە سەبارەت بە مووچە ڕادەگەیەنێت ئێمە حكوومەتی خۆمان هەیە و داوا لە حكوومەتی هەرێمی کوردستان دەكەین نەك بەغدا، خەڵك ڕاپەڕینی بۆ كەرامەتی كرد، ئەوە كەیسێكی سیاسییە نەك كەیسی پارە، ئەوە وەکو وەڵامێک بۆ رێبوار کەریم مەحموود ناسراو بە رێبوار هاودید، کە وتبووی پارێزگارەکانی هەڵبەجە و سلێمانی داوایان لە کازمی کردوە مووچە راستەوخۆ لە بەغداوە دابەش بکرێت.

هەرەوەها ڕایگەیاند، پێم وانییە خەڵكی هەڵەبجە داوای ئەوە بكەن مووچەیان بچێتە سەر بەغدا.

هەورەها ڕەخنەی توندی لە ئەتەکێتی کازمی گرت لەسەردانی بۆ ئەو پارێزگایە و ڕای گەیاند، دەكرێت ئەوە لە خۆی بپرسیت لە ئەتەكێتی فەرمانداریدا، ئایا دەكرێت بە پانتۆڵ و كراسێكەوە بێیت، ئایا دەبێت تاجە گوڵینە وا دابنێت، ئایا نابێت قاتێك و ریباتێكت لەبەردا بێت دواتر خۆی وتویەتی دێم بۆ هەڵەبجە ئێمە دەعوەتمان نەكردووە.

Back to top button