كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كاندا نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه 16/9/2020، ئەمڕۆ له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ردوو پارێزگادا ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه سنوورییه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌گه‌رى كه‌مێك بارانبارین هه‌یه، له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.