سەرکردەیەکی باڵای بزوتنهوهی گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە عەدنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستلەکار کێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەشکردوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەو کێشە و ناکۆکیانە دەگەڕێتەوە کە لەناو بزوتنەوەکەدا سەریان هەڵداوە.
بەگوێرهی ئەو زانیارییانەی لە خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەست دهزگایی میدیایی (خواكوڕك) كەوتووە، چەند رۆژێكە عەدنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کە هاوکات وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەکەشە دەستی لەكاركێشاوەتەوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كێشەو ناكۆكیانەی كە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان درووست بووە.