ڕێبوار تاڵەبانی : نابێت کورد چیتر لە پارێزگاری نایاسایی کەرکوک قەبووڵ بکات

 

لە دوای بڕیاری بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ ڕاکان جبوری ، پاڕێزگاری داسەپاوی کەرکوک بە هۆی بە هەدەردانی سامانی گشتی ، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی کەرکوک هەڵوێست دەگرێت و ڕای وایە پارێزگاری کەرکووک ھیچ چاودێرییەکی لەسەر نییە و بە ئارەزووی خۆی ھەموو کارێک دەکات و باکی بەھیچ کەس نیە، بۆیە پێویستە کورد چیتر بێ دەنگ نەبێت و ھەڵوێستی ھەبێت، چونکە بەوجۆرە ھەڵبژاردنیش بکرێت کورد ھیچ سودێک ناکات

لەمبارەوە ڕێبوار تاڵەبانیسەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “پێویستە حکوومەت جدی بێت لە دادگایکردنی پارێزگاری کەرکووک، چونکە ھیچ چاودێرییەکی کارەکانی پارێزگار نەکراوە و ئەنجوومەنیش ھەڵوەشاوەتەوە بۆ ئەوەی چاودێریان بکات، بۆیە بە ئارەزووی خۆیان کاریان کردووە و بێ باک بووە” .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕێبوار تاڵەبانی  باس لە یەکگرتووی کورد دەکات بۆ بڕیار دان و دەڵێت : “کاتی ئەوە ھاتووە کورد بە یەکگرتوویی بڕیاری خۆی بدات و لە دانوستانەکانیش باسی ئەو پرسانە بکرێت، چونکە پارێزگار جگە لەتێکدان چاوەڕێَی ھیچی لێ ناکرێت، گەر ھەڵبژاردنیش بکرێت سودی نابێت، بۆیە کارێکی ھەڵەیە کورد بەوشێوەیە  ھەڵبژاردن بکات” .

هاوکات ئاشکراشی دەکات : “دۆخی ئەمنی کەرکووکیش زۆر خراپە و چالاکی داعش زۆرە و کوردیش لەو ناوچانە ھیچ رۆڵێکی نییە” .

Back to top button