سەرۆكی حكومەت باس لە وردەكاری جۆڕی رێكەوتن لەگەڵ بەغدا دەكات

ئەمرۆ لەمیانی دیداری دا لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی باسی لە دانووستاندەكان كرد لەگەڵ بەغدا”.

وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە”ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/15 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی کرد و جەختی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکان کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاووڵاتییانی عێراق.
میکانیزمەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و زەمینە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
Back to top button