قەتەر دژی ڕێكەوتنی عەرەبی ئیسرائیلیە

لوئلوەی ئەلخاتر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، کە پێی وانیە ئاساییکردنەوە وەڵامێک بێت بۆ ئەو ململانێ 70 ساڵەی ئیسرائیل و فەلەستین
ئەو ژنە، وتیشی:”ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین، ململانێی 70 ساڵە و پێمان وا نییە ئاساییکردنەوە ببێتە وەڵام، هەر وەک ئەوە وایە کە دێم و پێت دەڵێم کە من ئازارم لە شانی ڕاستم هەیە بەڵام تۆ ئۆپەراسیۆنێکت لە پێ چەپی من هەیە، بەڵێ، دەکرێت قاچی چەپم پێویستی بە ئۆپەراسیۆنێک بێت، بەڵام ئەوە پێگەی شانی ڕاستی منی باش نەکرد”
لە پرسیاری ئەوەی کە قەتەر هەنگاوێکی هاوشێوەی ( ڕاگەیاندنی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ) دەنێت ، ئەلخاتر گوتی : ئێمە پێگەی خۆمان ڕوون و ئاشکرا کردووە ، پێموایە ناوەڕۆکی ئەم ململانێیە سەبارەت بەو هەلومەرجە سەختەیە کە لە سایەیدا دەژین ، لە کۆتایی ڕۆژدا ئێمە کەسانێکی بێ دەوڵەتمان هەیە کە زیاتر لە 70 ساڵە لەژێر داگیرکاریدان و ژمارەیەک بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە کە دەبێت پێوەی پەیوەست بن . دەمانەوێت کۆتایی بەم ناکۆکییە ببینین بەڵام لە رێگەی چارەسەرییەکی دروستەوە”