وەزیری پێشمەرگە: هێزێکی پێشمەرگەی یەکگرتوو و نیشتمانی و کوردستانی ئامانجی داهاتوومانە
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەگەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات لە گەڵ بلوێزی ئەمیکا لە عێراق سەردانی مەیدانی چەند شوێنێکی سەربازی ڕاهێنانی پێشمەرگەیان کردووە .
وەزیری پێشمەرگە وێرای هۆکاری سەردانی مەیدانی باڵوێزی ئەمریکا بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لە شێوەی بەکارهێنان و کەڵکوەرگرتنی ئەو چەک و تەقەمەنییە نوێیانەی کە وەزارەتی پێشمەرگە وەری گرتووە، ڕاهێنانەکانی لە نزیکەوە ببینین کە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوە دەچێت و دڵنیایش بداتەوە بە دەسەڵاتی ئەمریکا “.
شۆرش ئیسماعیل لە بەشیکی تری قسەکانیدا گوتی : وەکچۆن ئەمڕۆ هەموومان پێکەوە بووین، لە ڕابردووشدا ئێمە پێکەوە شەڕێکی سەرکەوتوومان بەڕێوە برد ، ئەویش تێکشکاندنی مەترسیدارترین ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش) بوو،دڵنیاشم لە داهاتووشدا هەر پێکەوە دەبین”.
لە کۆتاییدا شۆڕش ئیسماعیل سەبارەت بە پرۆژەی چاکسازی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگەدا گوتی “کاروانی چاکسازی لەناو وەزارەت بەردەوامە، بەڵام هەموومان دەزانین ئەم چاکسازییە سەبری دەوێت و قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و هەنگاوی باش چووینەتە پێشەوە و هەنگاوی جیدی نراوە و کاری جیدیش لە پرۆسەی چاکسازیدا کراوە و یاسای چاکسازی کەلە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە و دواتر ئەنجوومەنی وەزیران پێڕەوەێکی بۆ داناوە، ئێمەش لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەم مەبەستە حەوت لیژنەمان پێک هێناوە بۆ ئەوەی هەنگاوەکان جیدیتر، فراوانتر و خێراتر بکرێت و بەرەوپێچوونی کارەکان جێگەی دڵخۆشییە و هیوادارم لە ئایندەیەکی نزیکدا هێزێکی پێشمەرگەی یەکگرتوو و نیشتمانی و کوردستانی کە قیادە و کۆنترۆڵی لەژێر چاودیریی وەزارەتی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بێت، دروست بکرێت کە ئەمە مژدەیەکی خۆشە بۆ خەڵکی کوردستان و هەم بۆ دۆستەکانیشمان لە دنیادا”.