نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی: بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ هیچ لێدوانێكی له باره‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران نه‌داوه
دوای ئه‌وه‌ی به ناوی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان لێدوانێك له چه‌ند میدیایه‌ك بڵاوكرایه‌وه له باره‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له سنوری سلێمانی گوایه لیوا چه‌تۆ گوتویه‌تی كه فه‌رمانبه‌رانی سنوری سلێمانی پابه‌ندی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ر نابێت، نوسینگه‌ی قوباد تاله‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
له روونكردنهوهكههی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیراندا هاتووه،بریکاری وەزارتی ناوخۆ، وەکو هەموو ئەندامانی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیەم پابەندە بە جێبەجێکردنی دید و سیاسەتی حزبەکەی لە چوارچێوەی کارنامەی پەسەندکراوی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێم کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان یەکێک لە ئە‌ولە‌ویاتە‌كانمانە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
روونکردنەوەیەك بۆ رای گشتی
لە ماوەی رابردوودا لێدوانێک بە ناوی بەڕێز بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران لە هەندێک کەناڵی میدیایی بڵاو بوویەوە. لەبەر هەستیاری دۆخەکە لێکۆڵینەوەمان لەم بابەتە کردووە و بۆمان دەرکەوتووە کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، وەکو خۆشی دەڵێت؛ بە هیچ شێوەیەک هیچ لێدوانێکی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام.
بریکاری وەزارتی ناوخۆ، وەکو هەموو ئەندامانی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیەم پابەندە بە جێبەجێکردنی دید و سیاسەتی حزبەکەی لە چوارچێوەی کارنامەی پەسەندکراوی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێم کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان یەکێک لە ئە‌ولە‌ویاتە‌كانمانە.
نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران