مه‌لا به‌ختیار ئامۆژگاری نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات سوود له‌هه‌ڵه‌كانی ئه‌وان وه‌ربگرن

خواكوڕك

مەلابەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی یەکێتی رایده‌گه‌یه‌تنێت، “نەوەی سێیەم و گەنجان خۆشیان نەیانەوێت گرێدراوی کەلتورە سیاسییەکەی نەوەی پێش خۆیانن و دەرس وەرگرتن لە هەڵەکانی ڕابردوو ئەرکی گەنجانە”.

ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 28/1/2017 مه‌لا به‌ختیار له‌ میانی کۆنفرانسی گەنجان لە سلێمانی ڕایگەیاند، “ده‌بێت بونیادنانی دەوڵەتی كوردی و فەلسەفەی حوکمڕانی دەوڵەت لە دەست گەنجاندا بێت و سود لەو هەڵانە وەربگیرێت کە نەوەکانی وەک ئێمە کردوومانە”.

مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی رۆڵی گه‌نج و پێویستی ئه‌ركه‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی پێیوایه‌، “ئەم نەوە نوێیە ئەگەر پێی وایە کە حزبایەتی باوی نەماوە ئەوا شکست دەخۆن، کوردایەتی پرۆسەیەکی مێژوو کردە و هەر کەس لێی لابدات لە دەرەوەی بازنە دەبێت و بێ ڕۆڵ دەبێت”.

به‌رپرسی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی رۆڵی سیاسیه‌كانی ئێستاوه‌ به‌ گه‌نجان ده‌ڵێـت، “ئه‌گه‌ر ئێمە وەک نەوەی ڕابردوو نەمانتوانی بێت هاوکاری ئەم نەوەیە بكه‌ین بۆ درووستکردنی ئایندەیەکی باشتر ئەوا ئێمە سیاسییەکی شکستخواردوو بوین”.

Back to top button