كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌سێك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كاندید ده‌كات كه دوو هاوسه‌ری هه‌یه ئه‌مه‌ش كێشه‌ی خستۆته نێو كۆمه‌ڵی ئیسلامی

دوای ئه‌وه‌ی سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به هۆی بوونی ژماره‌یه‌ك سكالای یاسای و نه‌توانین سه‌ڵماندی راستی تۆمه‌ته‌كان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه كاندیدێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی شوێنی سۆران عومه‌ری پڕكرده‌وه به ناوی عومه‌ر گوڵپی كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بوو له پشكی كۆمه‌ڵ، دوای خواردنی سوێندی یاسای وه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه له پشكی كۆمه‌ڵه به‌بێ به‌ڕێوه‌به‌ر ماوه‌ته‌وه چاوه‌ڕاون ده‌كرێت كۆمه‌ڵ شوێنگره‌وه‌ی عومه‌ر گولپیش دیاری بكات به‌ڵام ئێستا له‌سه‌ر ناوی چه‌ند كاندیدێك كێشه كه‌وتۆته نێو كۆمه‌ڵ.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك، كۆمه‌ڵێ ئیسلامی بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه‌سێكی كاندید كردووه به‌ڵام ئه‌و كه‌سه دوو ژنی هه‌یه كه ژنێكی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا هێناوه ئه‌مه‌ش كێشه‌ی خستۆته نێو كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ترسیان له‌وه هه‌یه كە بكەونە بەرتانەی رێكخراوەكانی ژنان.
به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌مه‌رجی ئاشكرا نه‌كردنی ناوه‌كه‌ی قسه‌ی بۆ خواكوڕك كرد و رایگه‌یاند: كورتیه‌كه‌ی ئێمه له‌به‌ر تانه‌ی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان نامانه‌وێت ئه‌و كه‌سه ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و ، چونكە ئەوپۆستە دەبێت لەخەمی كێشە كۆمەڵایەتییەكان بێت، بەڵام ئەو كاندیدەیان كێشەی دوو هاوسەری هەیە، ئەوەش پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمەو خودی بەڕێوەبەرایەتیەكە كاری لەسەردەكات.
ئاشكراشیكرد، بەشێک لە کۆمەڵی ئیسلامی ناڕازین و دەیانەوێ بڕیارەکە رابگرن، هه‌روه‌ها ئاماده نه‌بوو كه ناوی كاندیده‌كه ئاشكرا بكات.
.