ئەمریکا هاوکاری سەربازی گەیاندە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە

 

لەگەڵ پێشتر ئەمریکا چەند هاوکاریەکی لۆجستیکی گەیاندۆتە  دەستی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە ئامادەبونی وەزیری پێشمەرگەو بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق کارووانێکی دیکەی هاوکاری سەربازی گەیێندرایە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە

ماتیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاندووە کە هاوکاریەکیان بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار ئەمریکیەو پێشکەش بە ھێزەکانی پێشمەرگە کرد، ھاوکارییەکان سەربازی و لۆجستین کە زیاتر لە 250 ھامەری سەربازی و چەکی سووک و قورس پاکێجی ھاوکارییەکەن. راھێنان بەو پێشمەرگانەش دەکەن، کە کارپێکەری ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانن و بەکارھێنەری چەکەکان دەبن. ئەمە جگە لە رادیۆ و کەلوپەلی یەدەگ؛ کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە داھاتوودا پێشکەش بە ھێزی پێشمەرگەی دەکات.

لە کاتی پێشکەشکردنی ھاوکارییەکان ، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق گوتی: وڵاتەکەی قۆربانیدانی پێشمەرگەی بۆ سەرکەوتن بەسەر داعشدا لەبیر نەکردووە.

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک ئەم ھاوکارییەی ئەمه‌ریکا بۆ پڕچەککردنی ھەردوو لیوای 14 و 16ی ھێزەکانی پێشمەرگەیە، بڕیاریشە تەواوی لیواکانی ێشمەرگە ھاوشێوە پڕچەک بکرێن.

Back to top button