سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغداد سەربڕدران

سێ ئەندامی خێزانێكی كورد لە ماڵەكەی خۆیاندا لە بەغداد سەربڕان، تا ئێستا هێزە ئەمنیەكانیش لەوبارەیەوە هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو ژمارەیەك کەس بە مەبەستی دزیکردن هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێكی كورد لە ناوچەی مەنسوری بەغدا و سێ كەسی خێزانێكیان سەربڕیوە.

ئەو كەسانەی لە رووداوەكەدا كوژراون پێكهاتوون لە كچێك و باوك و دایكی، تەرمی كچەكە شوێندراوە كە ناوی شیلان دارایە.

Back to top button