پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیرێك کۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە شەشی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، بە ئامادەبوونی کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، راپۆرتی لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ دەخرێتە روو.
لە دانیشتنەکەدا پلانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەبارەت بەدۆخی چاکسازییەکان و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەناو چاکسازییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ، بەئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەخرێتەڕوو.