وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق : هیچ رێكکه‌وتنێكمان بۆ دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر نەکردووە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كوەیت و ئێران نیه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و به‌ستنه‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حسێن رایگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاری و هه‌واڵانه‌ی باس له واژۆكردنی رێكکه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كوه‌یت ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات به‌رێگه‌ی ئاسنین بێ بنه‌مان و دروست نین، ئه‌و بابه‌ته ته‌نها له‌نێوان هه‌ردو وڵات باسكراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆ له‌نێوان عێراق و كوەیتدا هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردو وڵات به هێڵی ئاسنین، ئه‌وه‌ش په‌ره‌پێدانی جوڵه‌ی ئاڵوگۆڕی ئابوری و بازرگانی، به‌ڵام تائێستا له‌ژێر گفتوگۆدایه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستكردنی به‌نده‌ری گه‌وره‌ی فاو له‌سه‌ر كه‌نداو نابێت كه تائێستا له‌دروستكردندایه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی لەوەشکرد، به‌ستنه‌وه‌ی نێوان عێراق و كوه‌یت و عێراق و ئێران ته‌نیا بیرۆكه‌ن بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام هیچ ڕێككه‌وتنێك نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و دو وڵاته واژۆ بكرێت.