رۆژئاوای كوردستان : له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 63 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 63 كه‌س له ڕۆژئاوای كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و دوو كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
د. جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا نوێترین ئاماری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای له رۆژئاوای كوردستان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
د. جوان مستەفا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند : ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ژن و پیاوێکن خەڵکی دێرکی هەرێمی جزیرەن.
به‌پێی ئاماره‌كان تا ئێستا لە رۆژئاوای کوردستان 966 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 309یان چاکبوونەتەوە و 48 توشبووش مردوون.