پەكەكە پێشمەرگەیەكی یەكێتی رفاند

خواكوڕك

رۆژی هەینی 27ی 1ی 2017 لە گوندی لێوژەی سەر بە بناری قەندیل چەكدارانی پارتی كرێكارانی كورستان ( پەكەكە) پێشمەرگەیەكی یەكێتی سەر بە یەكەی 70 دەرفێنن و تاوەكو ئێستا بێ سەروشوێنە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە دوێنی هەینی چەند چەكدارێكی دەمامكداری سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان( پەكەكە) هەڵدەكوتنە سەر گوندی لێوژەی سەر بە بناری قەندیل پەلاماری مالی موختار دەدەن لەو گوندە.

شایەتحاڵەكانی ئەو رووداوە بە خواكوڕكیان راگەیاندووە چەند چەكدارێكی دەمامكداری سەر بە پەكەكە هەڵدەكوتنە سەر مالی موختاری گوندی لێوژەی بناری قەندیل و برایەكی موختار بەناوی (كاروان) پێشمەرگە سەر بە یەكەی حەفتای یەكێتی دەستگیر دەكەن و تا وەكو ئێستا بێسەر و شوێنە.

 

16295675_592700087589925_1477382300_n
كاروان پێشمەرگەی یەكێتی

16295995_592700080923259_544193971_n

Back to top button