بە پێچەوانەی هووتاف و خۆدەرخستنەکانی ، کازمی پۆستێکی باڵای داوەتە براکەی

 

بە پێی ئەو بەڵگەنامەی بڵاو کراوەتەوە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ رێک پێچەوانەی بڕیار و خۆدەرخستنەکانی پێشووی پۆستێکی باڵای داوەتە براکەی .

لە بەڵگەنامەکەدا کە بڕیاری دەست بەکار بوونی دراوە ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی باڵای بۆ ئاوەدانکردنەوەی و خزمەتگوزارییەکان پێکهێناوە کە برایەکی بەناوی سەباح عەبدولەتیف، سەرۆکایەتی دەکات.

بڕیاری دەستبەکار بوونی ئەو لیژنەیە کە 13 بریکاری بۆدیاری کراوە دەگەرێتەوە بۆ رێکەوتی 12/8/2020

دیاری کردنی ئەو پۆستە بۆ براکەی کازمی ئەوە بیر خەڵکی عێراق دێنێتەوە کە لە ڤیدیۆیەکی ریکلامیدا کازمی بە تەلوفۆن بە براکەی دەڵێت ، مافت نییە پەیوەندی بە هیچ کەسێکەوە بکەی لە عێراق و بڵێی من برای فڵانم… هۆشیار بە، سوێند بەخوا… تۆ برای گەورەی منی، رێزت دەگرم و خۆشمدەوێی، بەڵام ئەمڕۆ من هی خەڵکم هی تۆ نیم

 

 

Back to top button