ئەمریکا فڕۆکەی ( ئێف – 35 ) ڕەوانەی ئیمارات دەکات و دەڵێت ئیمارات لە لێواری جەنگێکە لە گەڵ ئێران
لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ ( سی ئێن ئێن ) جارید کوشنەر، راوێژکاری دۆناڵد ترامپ ئاشکرای دەکات ئەمریکا چەندین فڕۆکەی ئێف 35 ڕەوانەی ئیمارات دەکات ، هەرچەند لە گەڵ دژایەی ئیسرائیل رووبەڕوو دەبێتەوە .
هاوکات کۆشنەر لەو چاوپێکەوتنەیدا لە گەڵ ( سی ئێن ئێن ) سەبارەت بە دژایەتی ئیسرائیل بۆ ئەو بڕیارە درکاندی ئەو بڕیارە هیچ پێوەندی بە سەودای سەدە و ئاشتییەوە نییە ، ئەمریکا لە گەڵ ئیمارات هاوپەیمانە وچەندین جەنگیان پێکەوە بەڕێوە بردووە .
هەروەها دەڵێت ، ئیمارات سوپایەکی بەهێزی پڕچەکیشی هەیە و لە گەڵ ئێرانیش لە لێواری شەڕێکی گەورەدان و ئەرکی ئێمەیە ئیمارات بپارێزین .
کوشنەر نایشارێتەوە کە سەڕەڕای بەهێز کردنی ئیمارات سیاسەتی ترامپیش ئەوەیە کە شەڕ و دووژمنایەتی لەگەڵ ئێران بکات
هەرلەمبارەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، جارید کوشنەر لەپشت ئەو بڕیارەوە بووە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 35 بە ئیمارات