ناوەڕۆكی ڕێکكەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل

 

دەزگای میدیایی “خواكوڕك ” دەقی پەیماننامەی مێژوویی ئاشتی بڵاو دەكاتەوە  کە ڕۆژی سێشەممە لە لایەن ئیمارات و ئیسرائیلەوە لە واشنتن کۆتایی پێ هاتووە .

بەپێی گرنگترین ئەو بڕکانەی پەیماننامەکە ، هەردوو وڵات ” چاولەرێی بەدیهێنانی بینینێک دەکەن کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیر و ئارام و خۆشباوەڕ بکات ” تا ” هەموو وڵات و گەلی ناوچەکە ” چێژی لێوەرگرن .

پەیماننامەکە ئەوەش دەڵێت ” هەردوو وڵات ئاواتەخوازن پەیوەندی دیپلۆماسی و دۆستانە دروست بکەن ، ئامانجی هاوکاری و پەیوەندی کردن و ئاسایی کردنەوەی تەواوەتی ، و ڕێڕەوێکی نوێ کە دەرگا بەڕووی شاراوەی گەورەی ناوچەکە بکاتەوە

 

رێککەوتنەکەدا ئەوەش وتراوە، کە ئەو تەحەدیانەی کە رووبەڕووبوونەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبنەوە تەنها بە هاوکاری چارەسەر دەبن نەک شەڕ، هەردوولا سورن لەسەر بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەمیشەیی بۆ وڵاتەکانیان

هەروەها هەردوولا دانیان بە “گرنگیی چەسپاندنی ئاسایش و چەسپاندنی ئارامی لە ناوچەکە و جیهاندا، لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و پێکەوەژیانی هاوبەش” نا

هەر بەپێی دەقەکەی ئەو دوو وڵاتە ، هانی ” هەوڵەکان بۆ سەرخستنی دیالۆگ لەنێوان ئاین و کلتورەکان ، بەو جۆرەی کە کلتوری ئاشتی لەنێوان هەر سێ ئاینەکە و سەرجەم مرۆڤایەتیدا ڕەچاو بكات  ” .

بەپێی پەیماننامەکە، ئیمارات و ئیسرائیل بەدوای “ڕیشەكێشی فیکری توندڕەویو کۆتایی هێنان بە ململانێکانن، بۆ ئەوەی دواڕۆژێکی باشتر بە هەموو منداڵان بدەن”

ئەو پەیماننامەیە لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئیمارات و هاوکاری نێودەوڵەتی شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئەلنهیان و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیران لەلایەن ئیسرائیلەوە ئیمزاکراوە .

ئەو ڕووداوە مێژووییەی کە لە باشووری پاوانی کۆشکی سپی دا کرا، نزیکەی 700 میوان لە سەرتاسەری جیهانەوە ئامادە بوون

Back to top button