ترەمپ بۆ ئێران:چاوەڕێ بن

 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ئێران دەیەوێت لەگەڵ ئێمە ڕێککەوێت، “بەڵام پێم وتن چاوەڕێبن تا دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی”  ترامپ ئاماژەی بەوە کردووە، کە لەگەڵ ئێران مامەڵەیەکی گەورە ئامادە دەکات کە دەبێتە دواهەمینیان “زۆر دەوڵەمەند دەبێت”   دووپاتیشی کردەوە کە ” وتووێژی لەگەڵ شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و شازادە محەمەد بن سەلمان کردووە و ئەوانیش بۆ ئاشتی کراوەن و دەچێتە پاڵی .

ترامپ لە سەر ڕێککەوتنەکانی بەحرەین و ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل، لە چەند لێدوانیدا پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵا بن زاید ئەلنهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند، کە ڕەنگە پێنج یان شەش وڵاتی دیکە بچنە ناو ڕێککەوتنی هاوشێوە لەگەڵ ئیسرائیل   ئەوەشی وت: «ئێمە بە لایەنی کەمەوە پێنج شەش وڵاتمان هەیە کە زۆر زوو بەشداریمان دەکەن، ئێمە پێشتر ڕاوێژمان لەگەڵ ئەوان دەست پێکردووە» بەبێ ئەوەی ناوی ئەو وڵاتانە بهینن

Back to top button