پرۆژەی ناوچەی پیشەسازی هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
لەسه‌ر ڕووبه‌ری 4هەزار دۆنم ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی له شاری هه‌ولێر مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی پێ ده‌درێت و لە مانگی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە .
لەمبارەوە سامان عارەب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێرلە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند : “وه‌ك وڵاتانی جیهان له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ست كراوه به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه ته‌واوی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی دراون به كارگه و ئه‌و پرۆژانه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ به‌رهه‌مهێنانی بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان و خوارده‌مه‌نی له یه‌ك ناوچه‌ی پیشه‌سازی جێگایان ده‌كرێته‌وه كه به هه‌زاران هه‌لیكار ده‌ڕخسێنێت.
عارەب هاکات ئاماژه بەوە دەکات : “له مانگی داهاتوو به‌ردی بناغه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی هه‌ولێر داده‌نرێت كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر و خه‌بات كه پێشتریش له ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر جێگای بۆ كرابووەوە و باشیی شوێنه‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه له ئاو نزیكه و بۆنیشی بەسه‌ر هه‌ولێردا نایه‌ت.”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: “هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان كه وه‌ك كارگه‌ی پیشه‌سازی مۆڵه‌تی پێ ده‌درێت، ده‌بێت له‌و ناوچه‌یه دروست بكرێت، پڕۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن په‌ره‌پێده‌رێكه‌وه دروست ده‌كرێت و دیزاینی بۆ ده‌كرێـت.”
لە کۆتییدا ئاماژە بە چۆنیەتی ڕەخساندنی هەلی کار لە ناوجەی پیشەسازی هەولێر دەکات و دەڵێت “پرۆژه‌كه جگه له ڕه‌خساندنی سه‌دان هه‌لیكار سوودی گشتیشی ده‌بێت وه‌ك بابه‌تی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك و پاراستنی ئاسایشی خۆراك.”