بکوژی خێزانە کوردەکە پاسەوانی باڵیۆزخانەی رووسیا بووە لە بەغدا
دژە تیرۆری کوردستان دانپێدانانی تۆمەتباری رووداوی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغدا بڵاودەکاتەوە و لە دانپێدانانەکەدا دەڵێت “پاسەوانی باڵیۆزخانەی رووسیایە و لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق کارمەندە”.
بکوژەکە ناوی مەهدی حوسێن ناسر مەتەرە و دەڵێت، پێش چوار ساڵ ئەو خێزانە کوردەی ناسیوە و دوو رۆژ لەمەوپێش داوای پارەی لە باوکی شیلان کردووە، بەڵام پێینەداوە و لەسەر ئەوەش بووە بە دەمەقاڵەیان، بۆیە دواتر باوکی شیلان بە چەقۆ دەکوژێت، پاشان هاوژینەکەی دێتەوە ماڵەوە و ئەویش بە چەقۆ دەکوژێت، دواتریش کچەکە تەپڵەکە جگەرەیەکی کێشاوە بەسەریدا، بەڵام دوو بۆزکی داوە بە سەری کچەکەدا و سەرینێکی خستووەتە سەر سەری و کوشتوویەتی.دەقی راگەیێندرا و دانپێدانانی تۆمەتبارەکە:
ئهو تاوانبارهى خێزانه كوردهكهى له بهغدا كوشت دهستگير كرا
دواى ئهوهى زانياريمان دهستكهوت كه ئهو بكوژهى شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى بهشێوهيهكى زۆر دڕندانه كوشتووه كه خێزانهكه له دایک و باوک و کچێکیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى له ههولێر حهشارداوه، دواى بهشوێنداچوون و چاودێرى توانيمان شوێنى ناوبراو بدۆزينهوه و لهلايهن بهڕێوهبهرايهتى ئاسايشى ههولێر دهستگير بكرێت و دواى لێكۆڵينهوه ناوبراو دانى به تاوانهكهى نا كه ئهمهش دهقى دانپێدانانهكهيهتى:
پيش ٤ ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پيش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسهرهكهشى هاتەوه، من شۆک بووم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدا ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی ١٠ هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسهيهکم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چهقۆ و مۆبايلهكانم لەوێ فڕێدا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.