عەدنان عوسمان: یەکێتی قاچێکی لە حکومەت و قاچێکیشی لە دەروازە سنوریەکانە
لە ماوەی رابردوو هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامی توندیان ئاراستەی یەکتری کرد، لە دواهەمین پەیامی سیاسیدا گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ یەکێتی دەلێت ئێمە بۆ چاکسازی لە حکومەتداین خۆزگە ئێوەش قاچێکتان لە حکومەت و قاچێکتان لە مەرزەکان نەبوایە
عهدنان عوسمان، گوتهبێژی بزووتنهوهی گۆڕان له ههژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتهر نووسیویهتی: “گۆڕان کە قاچی لە ئۆپۆزسیۆن بوو، لە پێناو سیستەم و عەدالەت و چاکسازیدا بوو، کە قاچی لە حکومەتە لە پێناو سیستەم و عەدالەت و چاکسازیدایە”.
گوتهبێژی بزووتنهوهی گۆڕان ئهوهشی نووسیووه: “هیوادارین لایەنەکانی تریش قاچێکیان لە حکومەت و قاچێکیان لە مەرز و دەروازەکان نەبێت، چاوێکیان لە حوکمڕانی و چاوێکیان لای دەستکەوتی حزبی نەبێت”.