سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوە

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ چوارشەمە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان کۆبوونەوە.
بە پێی زانیاریەکان لە کۆبوونەوه‌يەکەدا كه جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دوایين بەرەوپێشچوونەکانی گفتوگۆى هەولێر ـ بەغدا پێشكه‌ش كرد و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرايه‌وه كه هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بەوەی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
دۆخی سیاسی و ئابووری و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون، كه تيايدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران جەختیان لەسەر پێویستیی هەماهەنگيی زیاتری نێوان لایە‌نە‌كان و ته‌بايى بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.