سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا: تورکیا تا دێت لە یەکێتی ئەورووپا دووردەکەوێتەوە
دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوو تورکیا لە ئاوەکانی رۆژهەلاتی دەریای سپی ناوەراست وەبەرهێنانی لە وزە کردوو ئەمەش بووە هۆی ئالۆزبوونی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا‌و یۆنان، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپاش دەلێت تورکیا تا دێت لە یەکێتی ئەورووپا دووردەکەوێتەوە.
ئۆرسولا ڤۆن دێرلا‌ین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له رووی جوگرافییه‌وه له‌یه‌كدی نزیكین، به‌ڵام بۆشایی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا تا دێت زیاتر ده‌بێت و له‌یه‌كدی دوورده‌كه‌وینه‌وه.
ئورسولا له میانی وتاری ساڵانه‌یدا، كه تایبه‌ت بوو به پێكهاتنی یه‌كێتی ئه‌وروپا و له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێشكه‌شیكرد، باسی له پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ئابووری، ژینگه، ته‌ندرووستی، وزه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گوتی: توركیا به‌م دواییانه ملیۆنان په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه. به‌هه‌رحاڵ هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌نقه‌ره تا هه‌وڵبدات دراووسێكانی ملكه‌چ بكات. ئێمه هانیان ده‌ده‌ین هه‌ماهه‌نگی كامڵ هه‌بێت له نێوان ئه‌سینا و قوبرس بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوانیان.