10 تیرۆرست له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا دەستگیرکران
لەگەڵ زیاد بوونی جموجۆلەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سنوەی نەینەوا ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ده‌ستگیركردنی 10 تیرۆرستی له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕاگه‌یاند.
بە پێی زانیاریەکانی میدیا عیراقییه‌كان کە ئاماژەیا. بە راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق داوە وه تێیدا هاتووە “یه‌كه‌كانی هه‌واڵگیری له‌ڕێگای هه‌واڵگیری نه‌ینه‌وا 10 تیرۆرستیان له‌ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاكه ده‌ستگیركردووه”.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه: ” ئه‌و تیرۆریستانه به مادده‌ی4ی تیرۆر داوكراو بوون به‌هۆی ئه‌ندامێتیان له رێكخراوی داعش و به‌ناو دیوانی سه‌ربازی وویلایه‌تی دیجله وویلایه‌تی نه‌ینه‌وا و عه‌سكه‌ر له‌سوپای دابق كاریان كردووه وله‌ژێر چه‌ند ناو وناویشانێك”.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ عیراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه: “ئه‌و ده‌ستگیركراوانه له‌لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان دانیان بهئهندامێتیان لهڕێكخراوی داعشدا ناوه و به‌شداریان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی كردووه دژی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیان له‌سه‌رده‌می داگیركارییه‌كانی داعش له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا”
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی، وته‌كانی وه‌رگیراوه و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون بۆ ته‌واوكردنی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌سزای خۆیان بگه‌ن.