هێلی شەمەندەفەر لە كوردستان دەچێتە واری جێبەجێ كردن ئەمساڵ

گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لە لێدوانێكی دا بۆ ماڵپەری فەری پارتی ئاشكرای كرد” بڕیارە هێڵی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان درووستبکرێت و، ھەموو شارەکان پێکەوە ببەسترێنەوە، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش دەڵێ، ئەمساڵ گرێبەستەکەی ئەنجام دەدرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە مەریوان مەلا حەسەن هەروەها راشی گەیاندووە” ھەوڵەکانی حکوومەت بۆ ئاسانکردنی رێگاکانی ھاتووچۆ بەردەوامن و یەکێک لە پلانەکانی وەزارەت، جێبەجێکردنی ھێڵی شەمەندەفەرە لە ھەرێمی کوردستان کە بڕیارە ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی جێبەجێبکرێت، ئەویش ئەنجامدانی گرێبەستە بۆ پڕۆژەی شەمەندەفەر لەھەرێمی کوردستان”.

هەروەها گوتەبێژەكە ئەوەشی بۆ ماڵپەرەكە ئاشكرا كردووە”درووستکردنی ھێڵی شەمەندەفەر، ئێستا کاری لەسەر دەکرێت و ئەمساڵ تەنیا گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی بچێتە واری جێ بەجێکردن، هەورەها دەشلێت”ھێڵی شەمەندەفەر لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت و ھەموو شارەکان پێکەوە دەبەسترێنەوە، دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە و کەوتنە کاری ھێڵەکە، بێگومان سوودی ئێجگار زۆری دەبێت بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان بەنرخێکی ھەرزان و شێوازێکی سەردەمیانە ھاتووچۆ بکەن، ئەوە جگە لەوەی چەندین سوودی دیکەی ھەیە وەک پاراستنی ژینگە”.

Back to top button