كازمی سوپاسی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و دەزگا ئەمنیەكانی كرد
دوای كوشتنی خانەوادەیەكی كورد لە بەغدا تاوانبارێكی دۆسیەكە لەلایان هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان دەستگیر كرا”.
پاش دەستگیر كردنی رادەستی هێزەكانی عێراق كرایەوە، لەبەرامبەر دا سەرۆكوەزیرانی عێراق مستەفا كازمی سوپاسی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و دەزگا ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستانی كرد”.
دوای بڵاو بوونەوەی كوشتنی خانەوادەیەكی كوردی لە بەغدا هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان لەماوەیەكی كەمدا یەكێك لە تاوانبارە سەرەكیەكانی دۆسیەكەی دەستگیر كردوو ئەمەش بووە هۆكاری سەرنج راكێشانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و رای گشتی عێراقی كە بەماوەیەكی زۆر كەم توانیان تاوانباری سەرەكی دۆسیەكە دەستگیر بكەن”.