هەڵمەتی جیابونەوەی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دەستی پێکرد.

خواكوڕك
 
بەرپرسانی ولایەتی کالیفۆرنیا گڵۆپی سەوزیان هەڵکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی جیابونەوەی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا، ئالیکس بادیلا سکرتێری ولایەتی کالیفۆرنیا ئاماژەی بەوە کرد هەوڵەکان تایبەت بە سەربەخۆیی کالیفۆرنیا دەستیان پێکردوەو لەو ڕوەشەوە سەرەتا لەڕێی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ئەو مەبەستە دەست بە کاری جدی دەکرێت،
 
ئالیکس بادیلا تایبەت بە ئاژانسی فرانس پرێس ئەوەی خستۆتەڕو کە لە هەڵبژاردنی ۲۰۱٨ لەو ویلایەتە بە ڕەسمی ئەو داوایە دەکرێت تا کالیفۆرنیا ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆو لەئەگەری بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان بۆ جیابونەوە ئەوا لە ڕێگەی گۆڕانی دەستوری ویلایەتەکەوە کاری پێویست لەو ڕوەوە ئەنجام دەدرێت
 
شایانی باسە، ویلایەتی کالیفۆرنیا گەورەترین ویلایەتی ئەمریکایە ودانیشتوانەکەی نزیکەی چل ملیۆن کەسەو دیموکراتەکان خاوەن زۆرترین دەنگی ئەو ویلایەتەن.
 
Back to top button