داعش هێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی
درهنگانی شەوی رابردو چەکدارانی رێکخراوی داعش هێرشیانکردوەتە سەر لیوای 16ـی حەشدی شەعبی لە باشوری کەرکوک و هێرشەکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تێکشکێندراوە.
راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، هێزەکانی لیوای 16ـی حەشدی شەعبی وەڵامی هێرشێکی چەکدارانی رێکخراوی داعشیان داوەتە کە هێزەکانیانی لە گوندی “سامی عاصي” لە باشوری کەرکوك کردوەتە ئامانج و هێزە ئەمنییەکان هێرشەکەیان تێکشکاندووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژ بەوەشکراوە، لە هێرشەکەدا چەکدارێکی داعش کوژراوە و دو چەکداری دیکەش بریندارکراون.