تەرمی خێزانە كوژراوەكە گەیشتەوە سلێمانی

تەرمی ئەو سێ‌ كوردەی لە شاری بەغدا كوژران، گەیشتنەوە سلێمانی و كەسوكارەكەشیان ڕای دەگەیەنن چەند زانیارییەكی نەگوتراو هەن، دواتر هێزە تەناهییەكان ڕای دەگەیەنن.

له‌ك باره‌یه‌وه‌، خوشكەزایەكی دارا ڕەئووف لەكاتی گەیشتنەوەی تەرمەكان بە میدیاكانی ڕاگەیاند، لە ڕووداوەكە هیچ دەستدرێژییەك نییە، بەڵكو كارێكی دزیكردن بووە، ئەوەی دەگوترێت گوایە دەستدرێژی كراوەتەسەر شیلان، ڕاست نییە.

بڕیارە كەسوكاری ئەو خێزانە كوردەی لە بەغدا كوژران، لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە سلێمانی بشۆرێن و نوێژیان لەسەر بكرێت، دواتر لە گۆڕستانی سەیوان تەرمەكانیان بە خاك بسپێرن.

Back to top button