له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم سێ پڕۆژه‌ى كاره‌با له‌ هه‌ولێر كرانه‌وه‌

له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سێ پڕۆژه‌ى كاره‌با له‌ ناحیه‌ى (كه‌سنه‌زان)ى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر كرانه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ مه‌راسیمێكدا ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان ، له‌ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونى ئه‌ندازیار كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیرى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر، سێ پرۆژەى كاره‌با كرانه‌وه‌.

پڕۆژه‌كانیش بریتی بوون له‌:

• بنیاتنانی وێستگەی كارەبای كەسنەزان 11/33/132 كەی ڤی
• ڕاكێشانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 كەی ڤی
• دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی

Back to top button