فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 21 فه‌رمانبه‌ری پاڵاوگه‌ی كه‌ركوك ده‌رچوو
به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سەدان هەزار لیتر له نه‌وتی سپی ، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 21 فه‌رمانبه‌ری پاڵاوگه‌ی كه‌ركوك ده‌رچوو.
راگەیاندنی دەستەی دەستپاكی عێراق بڵاوی كردەوە دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەت بەدۆسیەكانی گەندەلێ لەكەركوك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 21 فەرمانبەری پاڵاوگەی نەوتی كەركوك دەركردوە.
دەستەی دەستپاكی عێراق رونكردنەوەی زیاتری لەبارەی دەستگیركردنی ئەو فەرمانبەرانە داوە و ئاشكرای كردوە، بەهۆی كەمتەرخەمی ئەو فەرمانبەرانەوە بۆری گواستنەوەی نەوتی سپی لە پاڵاوگەوە بۆ كۆگاكان شكاوە لە ئەنجامدا 370 هەزار لیتر نەوتی سپی بەهەدەرچوە.
دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنی ئەو فەرمانبەرانە لە كاتێكدا لەدوو رۆژی رابردوودا هەڵمەتێكی دەستیگركردن بۆئەوبەرپرس وفەرمانبەرانە دەستیپێكردوە كە تێوەگلاون لە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی.