پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە هەولێر
نیوهڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهممه 17ی ئهیلول، بەغدا بڕی ههشت ملیار و 85 ملیۆن دیناری وەک شایستە داراییەکانی جوتیاران رەوانەی هەرێم کرد و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دابەشبکرێت.
هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر راگەیاند: “مژدە بە جووتیاران دەدەین كە شایستە دارییەكانیان بۆ ساڵی 2020 گەیشتووە، بڕی پارەكە ههشت ملیار و 85 ملیۆن دینارە و لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت”.
لە سەردانەكەی هەفتەی رابردووی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دا بۆ پارێزگای سلێمانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی 26 داواكاری پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستانی خستەبەردەم مستەفا كازمی، كە یەكێك لە داواكارییەكان خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بوو.
لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، مستەفا كازمی بەڵێنی خەرجكردنی پارەكەی بە پارێزگاری سلێمانی و جوتیاراندا.