بزانە بەریتانیەكان چیان بۆ بارزانی روونكردۆتەوە

خواكوڕك

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئەمرۆ 18ی 1ی 2017 لە سلاحەدین پێشوازی كرد لە  لە فرانك بەیكر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا دوایین پێشڤەچوونەكانی شەڕی دژی داعش لە موسڵ و مەترسی و تەحەدییەكانی بەردەم دواڕۆژی پارێزگای نەینەوا و قۆناغی دوای داعش خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

 

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی بریتانیا لە قۆناغی ئێستا و داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا.

 

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق ستراتیژی و سیاسەتی وڵاتەكەی لەبارەی بارودۆخی نێودەوڵەتی و گۆڕانكارییە سیاسییەكان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو.

Back to top button