نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە

 

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی گەیشتۆتە  دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک  لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی نیسان لە بەر دەست نییەو وەزارەت چاوەڕیی ناردنی 320 ملیار دینار لە بەغدا دەکات .

ئەو سەرچاوەیە هاوکات ئاماژە بەوە دەکات تا  ئێستا نزیكەی 100 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران لە خەزێنەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەیە، لەكاتێكدا بۆ ‏دابەشكردنی مووچە، ئەگەر بە لێبڕینی 21%ەوە بێت، نزیكەی 726 ملیار ‏دینار پێویستە.

ئەوەی تا ئێستا ئاشکرایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەبێ‌ لێبڕین پێویستی بە ‏زیاتر لە 890 ملیار دینارە، بۆیە تا ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا و ناردنی 320 ملیار دیناری مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچارە بە هەمان میکانیزمی پێشوو مووچە دابەش بکات .

Back to top button