راکان جبوری ڕایکرد

 

سەرچاوەیەکی یاسایی لە ئەنجوومەنی شاری کەرکوک ئاشکرای دەکات ڕاکان جبوری پارێزگاری داسەپاوی کەرکوک ڕایکردووە .

ئەو سەرچاوەیە کە ناوەکەی لای دەزگای میدیایی خواکوڕک پارێزراوە گوتی : سەرەڕای ئەوەی راکان جبوری گەشتکردنی بۆ دەرەوەی عێراق لێ قەدەغە کراوە بەڵام ڕایکردووە بۆ قەتەر .

لە هەمانکاتدا دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە راکان جبوری بۆ ئەوەی خۆی لە دۆسییەی دادگاییکردنەکەی بدزێتەوە ، بڕیاری مانەوەی لەو وڵاتە بدات و هەوڵی ئەوە بدات پەنابەری وڵاتی سێهەم وەربگرێت .

جێگەی باسە تا ئێستا چەندین جار بڕیاری دەستگیرکردنی ڕاکان جبوری دراوە بە ڵام هەموو جارێک کە سەردانی بەغدای کردووە بە پارە دان بە بەرپرسانی عێراقی توانیویەتی ڕای دادگا بگۆرێت و یان دۆسیەکەی دابخرێت ، بەڵام ئەمجارەیان کە ئەو پلانەی بۆ نەچۆتە سەر ڕایکردووە

Back to top button